"ئه‌مشه‌و كریستیانۆ دیارییه‌كی بۆ هانده‌رانی یوڤێنتۆس ئاماده كردووه"
كریستیانۆ هاوڕێیه‌كانی له‌م دیارییه ئاگادار كردۆته‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆس دوای 4 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له سێریا ئه‌ی، ئه‌مشه‌و پێنجه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له خوله‌كه ئه‌نجام ده‌دات، كریستیانۆ رۆناڵدۆش ده‌یه‌وێت ئه‌مشه‌و به تۆماركردنی گۆڵ كارته سووره‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌بیر هانده‌رانی یوڤی بباته‌وه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی فرۆسینۆنی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی میواندار ئه‌م وه‌رزه خراپترین ده‌ستپێكی هه‌یه و له كۆی 4 یاری 3 شكستی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه، له یاری رابردووش هه‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر سامپدۆریا دۆڕا.
پێگه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاوڕێیه‌كانی له یانه‌ی یوڤی راگه‌یاندووه كه ئه‌مشه‌و ده‌یه‌وێت به تۆماركردنی گۆڵی زۆر قه‌ره‌بووی كارته سووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا بكاته‌وه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یوڤێنتۆس بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و:
گۆڵپارێز: چیزینی
به‌رگریكاران: ئالێكس ساندرۆ، كیلینی، ریگانت و كوادرادۆ
ناوه‌راستكاران: بێنتانكور، پیانیچ و ئێمری جان
هێرشبه‌ران: ماندزۆكیچ، دیبالا و كریستینانۆ