ته‌ندرووستى جيهانى: مه‌ى خواردنه‌وه ساڵانه 3 مليۆن كه‌س ده‌كوژێت
هه‌ر له 20 حاڵه‌تى مردن‌دا يه‌كێكيان به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى بووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى ئامارى مردنى به هۆى خواردنه‌وه كهوولييهكان له 2016دا ئاشكرا كرد و راگه‌ياند، 3 مليۆن كه‌س به هۆى زياده‌ڕۆيى له خواردنه‌وه‌ى مادده كهوولييهكان كۆچى دواييان كردووه، واته هه‌ر له 20 حاڵه‌تى مردن‌دا يه‌كێكيان به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى بووه.
رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه، راشيگه‌ياند، سێ له‌سه‌ر چوارى ئه‌وانه‌ى به هۆى مه‌ى مردوون، له پياوانن.
ته‌ندرووستى هۆشداريشى داوه، سه‌ره‌ڕاى ده‌ركه‌وتنى به‌ڵگه‌ى زۆرتر له‌سه‌ر مه‌ترسييه ته‌ندرووستييه‌كانى، پێشبينى ده‌كرێت له 10 ساڵى داهاتوودا به‌كارهێنانى مه‌ى له ئاستى جيهاندا زياتر په‌ره بستێنێت.
له راپۆرتى تايبه‌ت به 2018ى رێكخراوه‌كه سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه كهوولييهكان و ته‌ندرووستى مرۆڤ، هاتووه: له ئاستى جيهاندا مه‌زنده ده‌كرێت 237 مليۆن پياو و 46 مليۆن ئافره‌ت به شێوه‌يه‌كى زيانبه‌خشانه و زيادهڕۆيانه مه‌ى و خواردنه‌وه كهوولييهكانى ديكه ده‌خۆنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى، تيدرۆس ئه‌دهانوم جيبريسۆس، له راپۆرته‌كه‌يدا رايگه‌ياندووه، ئيدى كاتى هاتووه بۆ زياتر كردنى هه‌وڵه‌كان له پێناو راگرتنى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و مه‌ترسييه و پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌كان له رووى ته‌ندرووستى. ژماره‌يه‌كى زۆرى خه‌ڵك و خێزانه‌كانيان و كۆمهڵگهكانيان به هۆى لێكه‌وته زيانبه‌خشه‌كانى كهووله‌وه ده‌ناڵێنن.
له ناو ئه‌وانه‌ى به هۆى مه‌ى خواردنه‌وه مردوون، %28يان له ئه‌نجامى رووداوه‌كانى هاتوچۆ و ئازاردانى جه‌سته و توندوتيژييه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه. له %21يان به هۆى تێكچوونى كۆئه‌ندامى هه‌رس و له %19يشيان له ئه‌نجامى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و تووشبوون به جه‌ڵته مردوون.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر