راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه
باس له مه‌ترسییه‌كانی داهاتووی رێكخراوه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی نوێی ئه‌مه‌ریكی، باس له‌وه ده‌كات، هێشتا داعش به ته‌واوه‌تی له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه و نزیكه‌ی 200 شێخی لادێكانیش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه كوژراون.
راپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كه، له گۆڤاری "ئه‌تلانتیك" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆتایی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" به مانای كۆتاییهاتنی "داعش" نییه له عێراق و سووریا.
راپۆرته ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، داعشی سووریا به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ "قاعیده"، چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و توركیا ده‌كات له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه به گژ ئه‌و وڵاته‌دا بچێته‌وه، هه‌رچی داعشی عێراقیشه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتایی نه‌هاتووه.
راپۆرته‌كه له باره‌ی داهاتووی داعش له عێراق، ده‌ڵێت: "داعش نه‌چووه‌ته هیچ شوێنێك" و ئاماژه به لێدوانێكی مایكل نایتس، شاره‌زا له كاروباری عیراق له په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ده‌كات، كه ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنێك توانای فه‌رمانڕه‌وایی نه‌مابێت (به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان) راسته‌وخۆ بووه‌ته رێكخراوێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه (ته‌نیا خاسیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی – حوكمی له‌ده‌ستداوه)".
راپۆرته‌كه ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی، ساڵی رابردوو دڵخۆش بوون به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوه‌دا، له‌سه‌ر حه‌قیش بوون، ئه‌وه له وڵاتێك پێشبینی ده‌كرێت كه ساڵانێك له جه‌نگدا ژیابێت، به‌ڵام بۆ داعش، ته‌نها چه‌ند شارێكی سه‌ره‌كییان له عێراق له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێ دوورودرێژه‌ی ده‌ستییان پێكردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داعش وه‌ك كۆتاییهاتن چاو له‌و شكسته ناكات، به‌ڵكو جموجۆڵێك بۆ قۆناغێكی نوێ و داهاتوو لێی ده‌ڕوانێت".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، داعش له هه‌رسێ پارێزگا سووننییه‌كانی وه‌ك، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار، كه پێشتر هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوون، ئه‌گه‌رچی وه‌كو كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستیداون، به‌ڵام جارێكی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ناوه ناوه‌ش هێرشی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كه، ئاماژه به قسه‌یه‌كی دیكه‌ی مایكل نایتس ده‌كات، كه به‌مدواییانه له عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و به‌رپرسانی ئه‌منی دواوه و ده‌ڵێت: "ئێستا داعش، هاوشێوه‌ی ساڵی 2013 كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێستا داعش ده‌یكات، هه‌مان جموجۆڵه‌كانی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، ریزه‌كانی یه‌كده‌خاته‌وه، كرده‌وه‌ی لۆكاڵی ئه‌نجامده‌دات، خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ و كرده‌وه‌ی فراوانتر ئاماده ده‌كات".
ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن له عێراق، له نزیكه‌وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، داعش توانایه‌كی ته‌واوی خۆی بهدهستخستووهتهوه بۆ گه‌ڕانه‌وه، زانیاری ته‌واویشی له‌سه‌ر موختار و شێخی لادێكان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆریشی لێ كوشتوون، به درێژایی شه‌ش مانگی رابردووش، هه‌فتانه 3 شێخی لادێكان كوژراون، رووداوی هاوشێوه له نزیكه‌ی 200 لادێ دووباره بووه‌ته‌وه".
ئ. م