مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وه‌رگرت
لۆكا مۆدریچ به‌سه‌ر كریستیانۆ و میسیدا سه‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
لۆكا مۆدریك، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی كرواتیا و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا و كۆتایی به هه‌ژموونی كریستیانۆ و مێسی هێنا، كه له 2007ه‌وه خه‌ڵاته‌كه ئه‌وان ده‌یبه‌ن.
مۆدریچ له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا یه‌كه‌مجاره ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت و له مۆندیالی 2018شدا، وه‌ك باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستنیشان كرا، دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌بوو بۆ یاری كۆتایی.
به گوێره‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش، مۆدریچ 29.05%ی ده‌نگه‌كان، كریستیانۆ 19.08%، محه‌مه‌د سه‌ڵاح 11.23%، كیلیان مباپێ 10.52% و لیۆنێل مێسی 9.81%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كشاوه‌ته دواوه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، خه‌ڵاتی پوشكاشی بۆ باشترین گۆڵی وه‌رزی رابردوو وه‌رگرت، به‌ڵام له پێكهاته‌ی نموونه‌یی ده‌رهێنراوه، دیدیه دیشامپی فه‌ره‌نسیش، وه‌ك باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراوه.
دیشامپ به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له زلاتكۆ دالیچی كرواتی و زینه‌دین زیدانی هاونیشتمانییه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ده‌ستهینانی جامی جیهانی 2018.
تیبۆ كۆرتوای به‌لژیكی، گۆڵپارێزی پێشووی چێلسی و ئێستای ریال مه‌درید، خه‌ڵاتی باشترینی وه‌رزی رابردووی وه‌رگرت، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی 2018ی رووسیا پێشكه‌شی كرد.
ا. م