کێلی گۆڕی ژنێک دەکرێت بە ئایفۆن

هاووڵاتیان سەریان سووڕماوە

K24 – هه‌ولێر:

ژنێکی تەمەن 25 ساڵ لەدوای مردنی،  کێلی قەبرەکەی لەسەر شێوەی ئایفۆن دروستدەکرێت و "شاشەکەشی" دەکرێتە وێنەی ژنەکە.

لەدوای مردنی ریتا شامیڤا لە سەرەتای ئەمساڵ لە وڵاتی رووسیا، جارێکی دیکە گۆڕەکەی نۆژەنکراوەتەوە و کێلێکی 1.5 مەتری نوێ لەسەر شێوەی ئایفۆنیان بۆ دروستکردووە.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی نووسیویەتی، رایس شامیڤی باوکی ریتا، ئەو کارەی کردووە، بەڵام تاکو ئێستا هۆکاری گۆڕینی کێلەکە و مردنی ئەو کچە نەزاندراوە.

ریتا حەزی بەگشتکردن کردووە و زوو زووش وەک گەشتیار چۆتە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام گۆڕەکەی بۆتە مایەی سەرسوڕمانی ئەو کەسانەی سەردانی گۆڕستانەکەی دەکەن لە شاری ئوفای سەر بە هەرێمی باشکورتۆستان لە وڵاتی رووسیا.

هەندێک لە هاووڵاتیانی رووسیا گازندەی ئەوە دەکەن، چۆن دەکرێت لۆگۆی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لەسەر گۆڕستانێکی وەها گەورە لە رووسیا بنەخشێندریت و هەندێکی دیکەش ئەو دیزاینە بە جیاواز و سەرسورهێنەر دەزانن.

ریتا شامیڤا
ریتا شامیڤا

H.J