بەهۆی خۆشویستنی کوڕە موسوڵمانێک پۆلیس سووکایەتی بە کچێک دەکات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە
K24 – ههولێر:
پۆلیسی هیندستان سوکایەتی بە کچێکی هیندووسی دەکەن لەبەرئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕە مووسوڵمانێک هەبووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئینەرناشناڵ نیوز، پۆلیسەکان جیا لەوەی سوکایەتی بەو کچە دەکەن و لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لێیدەدەن، لێشی دەپرسن: "بۆچی کاتێک کوڕێکی هیندووس هەیە، کوڕێکی مووسوڵمان هەڵدەبژێریت؟".
کچەکە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕە قوتابییەکەی هاوڕێی هەبووە و هەردووکیان قوتابی بەشی دەرمانسازی بوون، بەڵام گروپێک لە هیندووسە توندڕەوەکانی شاری میروت لە وڵاتی هیندستان، پێیان دەزانن و لە کاتی سەردانیکردنی ماڵی کوڕەکە، کچەکە دەستگیردەکەن و رادەستی پۆلیسی دەکەن.
گروپەکە و ئەو چەند ئەفسەرەی پۆلیسیش، پیاوە مووسوڵمانەکەیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە ویستوویەتی لە رێگای" جیهادی نیکاح"، ئەو کچە هیندووسە بکات بە مووسوڵمان.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پۆلیسی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەو چەند ئەفسەرەشی دەستبەسەر کردووە.
H.J