ئەو 4 ھەڵەیەی ڤاڵڤێردی بارسێلۆنای بەرەو ھەڵدێر دەبات
"ڤاڵڤێردی تهنیا رۆڵی تهماشاكار دهبینێنی و ههموو شتێك به ئاستی مێسی و لێھاتووی تێریشتیگن بهستراوهتهوه"
ئاڕنێستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری بارسێلۆنا وەک ھەر ھاندەرێکی ئامادەبووی نێو کامپ نو، لەکاتی یارییەکان تەنھا ڕۆڵی تەماشاکار دەبینێ، تیپەکە ھیچ ناسنامەیەکی دیاریکراوی نییە، ھەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئاستی بەرزی مێسی و لێھاتووی تێریشتیگنی گۆڵپارێزەکەیەوە، ھەموو یاریزانەکانی دیکە بە ئاستێکی خراپ دەردەکەون، ئەم 4 ھۆکارە بلاوگرانە دەخنکێنن، ئەگەر چارەسەر نەکرێن، لە لایەن پێگەی یۆرۆ سپۆرتەوە شیکاری بۆ کراوە.
1- نەبوونی یاریزانی باڵ لە پلانەکانی بارسا، دوای گۆِرینی پلانەکانی لە (4-4-2) بۆ (4-3-3)، لەگەڵ بوونی سێ ھێرشبەری جێگیر، کە لە مێسی و سوارێز و دێمبلی پێکھاتووە، مێسی لە باڵی خۆیەوە بەرهو قوڵای بەرگریکارانی تیپی بەرامبەرەوە هێرش و دێمبلیش بەھەمان شێوەی مێسی دێتە ژوورەوە، لە دواوەش کۆتینھۆ زیاد دەکات بۆ ئەوەی بە لێدانەکانی گۆڵ تۆمار بکات، ئەم شێوەیە لە ناوەراستی بەرگری تیپی بەرامبەر قەرەباڵغی درووست دەبێت، ھەموو ئەمانە وا دەکەن بارسا بێ باڵ بمێنێتەوە, تەنانەت زۆربەی گۆڵەکانیش لە ھەوڵی تاکە کەسیەوە تۆمار کراون، بە پێچەوانەوه ھەوڵی بە کۆمەڵ و یاریی بە کۆمەڵ کە تایبەتمەندی بلاوگرانایە، ئێستا کەمتر بەدی دەکرێ.
2- ناوەراِستەکانی بۆ ھێرشبەرەکانی پاڵپشتنین، ھۆکاری سەرکیشن بۆ بەردەوامی ھەڵەی بەرگریکارانی بارسا، بەردەوامیش پشت بەسێ ناوەڕاستکاری جێگیر دەبەستێ، بەمەش ناوەڕاستەکان پاسی یەکلاکەرەوەیان بۆ ھێرشبەران لا نییە، بۆیە دەبینین مێسی خۆی دێتە دواوە بۆ درووستکردنی ھێرشەکان، تەنانەت ئەم ناوەراستکارانە لە بەرگریکردنیشدا زۆر لەسەرخۆن، بۆیە دڵی بەرگری بارسا ھەردەم کراوەیە بەڕووی ھێرشە پێچەوانەکانی تیپی بەرامبەریان.
3- بۆستکێتس و پاڵپەستۆ خستنە سەر یاریزانان، لەم دوایانە دا زۆربەی ھاندەرانی بارسا، رقی خۆیان لە دژی بۆسکێتس دەردەبڕن, بەوەی لە پێگەکەی خۆی باش دەرناکەوێ, بەڵام کێشەکە ئەو نیە, بەڵکو ئەوە ڤاڵڤێردیە باوەڕی بە پاڵەپەستۆخستنەسەر تیپی بەرامبەر نیە, تیپی کەتەلۆنیەکان بۆ گەڕاندنەوەی تۆپ بۆلای خۆیان پرێس ناکەن, لە ناوەڕاستیش دا شوێنێکی پچڕاندنی تۆپیان نیە, بۆیە تیپەکە بەردەوام تووشی ھێرشی پێچەوانە دەبێت, ئاسانکاریشە بۆ یاریزانی ھەڵگری تۆپ بۆ ئەوەی تێپەڕبێ.
4- بڕیاردان لە کاتە ھەستیارەکان دا، یاریی رۆما لە وەرزی ڕابردوو لەبیری ھاندرانی بارسا ماوە، کە دێمبلی نەھێنا خوارە و تا کار لەسەر باڵە لاوازەکەی رۆما بکات، لە یاریی جیرۆنا، دوای دەرکردنی لێنگلێت، ھیچ جولەیەکی نەکرد لە (15) خولەکی یارییەکە، تاوەک ئۆمتیتی بەرگریکار بێنێتە خوارەوە، بەمەش بارسا گۆڵی یەکسان بوونی لێکرایەوە، بۆیە زۆربەی چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە ڤالڤێردی شایستەی ئەوە نییە راھێنەرایەتی بارسێلۆنا بکات، رەنگە بەھەر ئەنجامێک بێت ئەمە دواین وەرزی بێت لەگەڵ بلاوگرانا.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم