كۆمیسیۆنی باڵا کەناڵێکی یەکێتی لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست ئاگاداردەکاتەوە
"رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، كه‌ناڵێكی یه‌كێتی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی "ناڕاست" له باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی تۆماردهنگدهران، ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵا، كه‌ناڵی "كوردسات نیوز"، راپۆرتێكی له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بڵاوكردووه‌ته‌وه كه "له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تۆماری ده‌نگده‌ران پاككراونه‌ته‌وه به‌ڵام له هه‌ولێر و دهۆك پاكنه‌كراوه‌ته‌وه".
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ئه‌و كه‌ناڵه ئاگادار ده‌كاته‌وه، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره زانیارییه "ناڕاستانه" و ئه‌و كاره "پێشێلكاری ده‌زانن"، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانییان كه له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوو، "شه‌ونخوونییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه تۆمارێكی پاكی ده‌نگده‌ران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "نزیكه‌ی 280 هه‌زار ده‌نگده‌ر جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق، كه ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و شه‌ونخوونی نزیكه‌ی 9 مانگی رابردووی فه‌رمانگه‌ی داتا جێبه‌جێ كراوه".
هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كه‌ن و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "داوا له كه‌ناڵی ناوبراو (كوردستان نیوز) ده‌كه‌ین كه زانیاری له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه ئه‌گینا رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر".

ئ. م