ئه‌مه ئه‌و هاووڵاتییه‌یه كه له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ گیانی له‌ده‌ستدا
ناسنامه و وێنه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ی له رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئاشكراكرا، كه له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌رده‌م ماجدیی مۆڵ گیانی له‌ده‌ستدا، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هاووڵاتی "كاردۆخ وه‌یسی حه‌مه‌ده‌مین" له كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
نزیكه‌ی كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل له‌به‌رده‌م ماجدی مۆڵ، كه یه‌كێك له ئۆتۆمۆبیله‌كان تانكی غازی بۆ به‌سترابوو، تانكه‌كه ته‌قییه‌وه و گڕی گرت، له ئاكامدا شۆفیره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌ره‌تا چه‌ند میدیایێك هه‌واڵی رووداوه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه، گوایا رووداوه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه، به‌ڵام دواتر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، تارق نوری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دووپاتیكرده‌وه، رووداوەکەی بەردەم ماجدی مۆڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلی پێشەوە تانکی سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی تەقیوەتەوە و شۆفێرەکەی له‌ناوی سووتاوە، گوتیشی: رووداوەکە ترۆریستی نه‌بووه و تیمەکانی ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
H.B