ئه‌و 3 پرسیاره‌ی پێویسته له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بارسێلۆنا و لیگانیس وه‌ڵام بدرێته‌وه
بارسێلۆنا 13 یارییه له‌سه‌ریه‌ك رووده‌كاته مه‌درید به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێت
له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیگانیس رووده‌كاته شاری مه‌درید، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 9:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر ده‌كرێت.
بارسێلۆنا یاری رابردوو له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه و به 13 خاڵ و جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له پێشه‌نگ ماوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا لیگانیس به پێچه‌وانه‌ی بارسا ته‌نیا یه‌ك خاڵی كۆكردۆته‌وه و له دوایین پۆلینی ریزبه‌ندی لالیگا دێت.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه 3 ئاماری په‌یوه‌ست به دۆخی ئه‌م دوویانه‌یه له شێوه‌ی پرسیار خراوه‌ته ڕوو، وه‌ڵامه‌كه‌ش له دوای یارییه‌كه روون ده‌بێـته‌وه.
یه‌كه‌م: ئایا بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی هیچ گرفتێكی مێژوویی به‌رامبه‌ر لیگانیس ده‌بێته‌وه؟
تا ئێستا مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنایه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له مێژووی لالیگا هه‌ر كاتێك رووبه‌ڕووی لیگانیس بوو بێته‌وه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
بارسا و لیگانیس تا ئێستا له لالیگا 4 جار به‌یه‌ك گه‌یشتنوون، بارسا هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه، 13 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 4 گۆڵی لێكراوه.
لیۆنێل مێسی له كۆی 4 یاری به‌رامبه‌ر لیگانیس 7 جار تۆڕی ئه‌م یانه مهدریدییهی هه‌ژاندووه، دوایینجار له كامپ نوو مێسی هاتریكی له دژی لیگانیس كرد.
دووه‌م: دوایینجار كه بارسێلۆنا مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی مه‌دریدی تووشی شكست بووه؟
بارسێلۆنا له دوایین 13 سه‌ردانی بۆ یانه‌كانی مه‌درید نه‌دۆڕاوه، بارسا 11 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه، دوایینجار كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تووشی شكست بووه له ئۆكتۆبه‌ری 2014 بوو كاتێك له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید (3 ـ 1) دۆڕا.
سێیه‌م: كام یاریزان خاوه‌نی باشترین و ئاست و زۆرترین ریكۆرده له‌و كاتانه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه له لالیگا یاری كردووه؟
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له‌و كاتانه‌ی له یارییه‌كی لالیگا له چوارشه‌ممه یاری كردووه 18 گۆڵی له‌و رۆژه‌دا تۆمار كردووه، به‌رامبه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشه‌نگی گرتووه، به‌وپێیه‌ی له رۆژانی چوارشه‌ممه 26 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.