"ئه‌م وێنه‌یه ناسنامه‌ی یانه‌ی داهاتووی زێدان ئاشكرا ده‌كات"
"زیزۆ له‌و وڵاته وێنه‌ی گرتووه كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر له‌وێ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌ستپێبكاته‌وه"
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری فره‌نسی له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامێكی له‌نده‌ن بڵاو كرده‌وه، میدیاكانی بریتانیاش ئه‌م وێنانه به ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردنی زیزۆ به مانچێسته‌ر یونایتد لێك ده‌ده‌نه‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ ته‌نیا په‌یوه‌سته به كات و چۆنێتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌ی كه تائێستا مۆرینهۆی له پۆسته‌كه‌ی هێشتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و 12 ملیۆن پاوه‌نده‌یه كه كراوه‌ته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، شكاندنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ش زۆر له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌كه‌وێت.
ده‌یلی مه‌یل ئه‌وه‌شی نووسیوه، كه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ زیدان سوورن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا وه‌ك هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ پۆڵ پۆگبا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به زووترین كات پۆگبا له دۆزه‌خی مۆرینهۆ رزگاری ده‌بێت و زینه‌دین زیدان شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه خۆزێ مۆرینهۆ به فه‌رمی رایگه‌یاندووه كه پۆڵ پۆگبای چیتر كاپتنی دووه‌می مانچێسته‌ر یونایتد نابێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له كاتی مه‌شقه‌كان مۆرینهۆ، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ پۆگبا نه‌كرد و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دووانه تۆختر بۆته‌وه.