وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئێران و توركيا پرسى ئيدلب تاوتوێده‌كه‌ن
چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سياسى له سووريا تاوتوێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئيدلب كۆده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا پرسى ئيدلب و چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سياسى له سووريا تاوتوێده‌كه‌ن.
هه‌ر سێ وه‌زير له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له نيويۆرك كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى داماڵينى چه‌ك و پێكهێنانى ناوچه‌يه‌كى ئاراميان له سووريا تاوتوێكرد.
رۆژى 17ى ئه‌م مانگه له سوچى رووسيا هه‌ريه‌ك له ڤلاديمێر پوتن و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵينى چه‌ك له ئيدلب و درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر