گەنجێك لەکاتی یاریی تۆپی پێدا گیانی لەدەستدا
پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو
K24 - گەرمیان
گەنجێكی دانیشتووی دەڤەری گەرمیان لە كاتی یاریی تۆپی پێدا گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، رائیدی مافپەروەر لە پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێدا گەنجێك بەناوی محەمەد وەلی حوسێن، لە دایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی کەلار گەڕەکی گازینۆ گیانی لەدەستدا".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "ناوبراو کارمەندی ئاسایشە و لەکاتی پشووی فەرمیدا بووە و بە مەبەستی پشکنین و هۆکاری گیان لەدەستدانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".
