شەربەتێک نهێنیی ئاستبەرزیی یاریزانەکانی لیڤەرپوولە
لەسەر داوای یۆرگن کلۆپ سەرجەم یاریزانەکانی لیڤەرپوول شەربەتەکە دەخۆنەوە
رۆژنامەیەکی ئەڵمانی شەربەتێک بە نهێنیی ئاستبەرزیی ئاستی یاریزانەکانی لیڤەرپوول دەزانێت، کە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تاکو ئێستا تەنیا بە زمانی سەرکەوتن قسە دەکات.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی لیڤەرپوول لە رووی هونەری و تەکتیکییەوە تەواو سەرکەوتووە و یاریزانەکان بە تەواوەتی ئەو پلاناناە جێبەجێ دەکەن کە یۆرگن کلۆپی بەڕێوەبەری هونەری یانەکەیان پێیان دەدات، شەربەتێکیش بەشێکە لە هۆکاری ئاستبەرزیی یاریزانەکانی رێدز، رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە ئەو شەربەتە زۆر نهێنییە و کلۆپ دەیداتە یاریزانەکانی، شەربەتەکە لە پورتەقاڵ و لیمۆ و چەند پێکهاتەیەکی دیکە پێک دێت.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە، یۆرگن کلۆپ لە کاتی یارییەکان و راهێنانەکان ئەم شەربەتە بە یاریزانانی لیڤەرپوول دەدات، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر رابکەن و باشتر خۆیان ماندوو بکەن.
لیڤەرپوول لە پێنج گەڕی سەرەتای ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگیش لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.