وەزارەتی دارایی بڕیارێك لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدات
حكوومەت لە ھاووڵاتییان خۆش دەبێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بریاری لێخۆشبوونی سزا و سووده‌كانی ده‌ركرد.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له راگەیەندراوێكدا بریاری لێخۆشبوونی له‌و سزا و سودانه ده‌ركرد كه كه‌وتوونه‌ته ئه‌ستۆی قه‌رزارانی كرێ و ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت، له‌كاتێكدا خودی وه‌زاره‌تی دارایی خاوه‌ندارێتیان ده‌كات.
ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌موو هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان ده‌گرێته‌وه،مه‌رجی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی نه‌وه‌د رۆژدا ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه بیده‌نه‌وه به حكوومه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و 90 رۆژه ئه‌و واده‌یه وه‌زاره‌تی دارایی رێكاری یاسایی له هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بوون.