50 کەس کە زیاد لە سەدەیەک ژیاون نهێنی زۆر ژیانیان ئاشکرادەکەن
نهێنییەکان سەرسوڕهێنەر و پێشبینی نەکراون
K24- ههولێر:
پەنجا کەس کە زیاد لە سەدەیەک ژیاون نهێنی تەمەن درێژیان ئاشکرا دەکەن و هەندێکیان تەواو پێچەوانەی ئەوانی دیکە رێنمایت دەکەن.
لێیاندرا بێسێرا لومبرێرا- مەکسیک - تەمەن 127 ساڵ
شۆکۆلاتە ، هاوسەرگیری نەکردن و زۆر خەوتن
ژان لویس کالمێنت – فەرەنسا - 122 ساڵ
زەیتی زەیتوون، شۆکۆلاتە، شەراب و جگەرە
سارا کانوس - ویلایەتی پێنسێلڤینیای ئەمەریکا - 119 ساڵ
نەبوونی فشار و بیرنەکردنەوە لە تەمەن
ئیما مۆرانۆ- ئیتاڵیا – 117 ساڵ
3 هێلکە لە رۆژێکدا با دوانیان کاڵ بێت، کردنە دەرەوەی هاوسەرەکەت و هەرگیز هاوسەرگیری نەکەیتەوە
ڤیۆلێت براون- جامایکا - 117 ساڵ
بڕواداری، خواردنی تەندروست لەگەڵ سۆسی گوێزی هیندی، ماسی و گۆشتی مەڕ
نابی تایما – ژاپۆن – 117 ساڵ
خواردنی بەتام و خەوی باش
چیۆ میاکۆ – ژاپۆن – 117 ساڵ
خواردنی بەتام بەتایبەت سوشی و مارماسی
میساو ئۆکاوا – ژاپۆن- 117 ساڵ
سوشی، نودڵس، خەوتن بۆ ماوەی 8 کاتژمێر- پشوودان
گێرترود ویەڤەر – ویلایەتی ئەرکانساسی ئەمەریکا - 116 ساڵ
بەخشندەیی، هەڵسوکەوتی ئەرێنی، خەوتن، نە جگەرە بکێشە و نە مەی بخۆرەوە
جیرۆیمۆن کیمورا – ژاپۆن – 116 ساڵ
کەم خواردن
سوسانا موشات جۆنس – ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا - 116 ساڵ
خێزانێکی پتەو
بێس کۆپەر – ویلایەتی تێنەسی ئەمەریکا – 116 ساڵ
تەداخولی ژیانی کەس مەکە و خواردنی قوتو مەخۆ
بۆکسین هوانگ – چین – 116 ساڵ
خواردنی سەوزە لەهەموو ژەمێک
تاڤۆ کۆلۆ – فەرەنسا – 115 ساڵ
رێزگرتن لە ئەوانی دیکە
ئیڤانجێلا کارناڤا – یۆنان – 115 ساڵ
کۆکاکۆلا
دینا مانفرێدینی – ویلایوتی لۆوای ئەمەریکا- 115 ساڵ
نان و پاستا
ماریا گیۆسێپێ رۆبۆسی – ئیتاڵیا – 115 ساڵ
نەخواردنەوەی مەی ، جگەرە نەکێشان، خواردنی کەم و تەندروست
کەین تاناکا – ژاپۆن- 115 ساڵ
خێزان، خەو و هیوا
بێرنیس مادیگان – ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمەریکا – 115 ساڵ
منداڵت نەبێت، فشارت نەبێت، نانی بەیانی بە هەنگوین، مۆز و هێلکە بخۆ
جێرالیان تالێی – ویلایەتی مەشیگانی ئەمەریکا – 115 ساڵ
ئەوە بۆ خەڵک بکە کە حەز دەکەیت ئەوان بۆت بکەن، بڕواداری، گۆشتی بەراز
ئانا ماریا ڤێلا روبیۆ – ئیسپانیا- 115 ساڵ
رەفتاری ئەرێنی و هاوسۆزی بۆ ئەوانی دیکە
ئادێلینا دۆمینگێس – ویلایەتی کالیفۆرنیا – 114 ساڵ
ئایین، نەکردنی ماکیاژ، نەخواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان و نەکێشانی جگەرە
ئیدۆکسی بابول – فەرەنسا – 114 ساڵ
خواردنی ئاردی سمیت
نێڤا مۆریس – ویلایەتی لۆوای ئەمەریکا – 114 ساڵ
زۆر کارکردن، خواردنی تەندروست و سروشتی
یوکیچی چاوگانجی – ژاپۆن- تەمەن 114ساڵ
خواردنەوەی شیر و دوورکەوتەنەوە لە خواردنەوە کحوولییەکان
ماریا کۆنۆنۆڤیچ – بێلارووس – 113 ساڵ
میهرەبان بوون لەگەڵ ئەوانی دیکە، خۆشویستنی ئەوانی دیکە، نەبوونی نەیار
ماجی کید – جۆرجیا - 113 ساڵ
بڕوابوون بە خودا
گۆڵدی مایکلسن – ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمەریکا – 113 ساڵ
پیاسەی بەیانیان، شۆکۆلاتە، نەخواردنەوەی خواردنەوە کحوولییەکان و جگەرە نەکێشان
ئادیل دونلاپ – ویلایەتی نیو جێرزی ئەمەریکا – 113 ساڵ
شۆفان
فرانسیس نونێز ئۆلیڤێرا – ئیسپانیا – 113 ساڵ
کارکردنی زۆر، خواردنی سەوزەی کێلگەی خۆت، رۆژانە یەک پەرداخ شەرابی سوور
بێسی کام – بەریتانیا – 113 ساڵ
کاری زۆر، نزیکی لە ئەزیزان و خواردنی باش
پێگ ڤیڤیان – ئوستراڵیا – 112 ساڵ
جگەرە نەکێشان، کەمخواردنەوەی مەی، زۆر بە پێ رۆشتن
ئیلێن گیپ – کەنەدا – 112 ساڵ
جیناتی باش، نەخواردنەوەی مەی و جگەرە نەکێشان، زۆر راهێنان کردن
ئیسابیل کاستێرا – ویلایەتی فلۆریدا بۆ ئەمەریکا - 112 ساڵ
هەڵکردن لەگەڵ گشت بارودۆخێکدا
ژان بوت – فەرەنسا -112 ساڵ
هەرگیز هاوسەرگیری نەکردن و نەبوونی منداڵ
گوستاڤ گێرنێز - ئەڵمانیا – 112 ساڵ
خواردنی هەمووشێک، وەرزش نەکردن، خواردنەوەی مەی لە بۆنەکان
ماسازۆ نۆنکا – ژاپۆن – 112 ساڵ
خواردنی شیرینی
یاسوتارۆ کۆد – ژاپۆن – 112 ساڵ
شت بە قورسی مەگرە
باتولی لامیچان – نیپاڵ – 112 ساڵ
30 جگەرە لە رۆژێکدا
سالوستانیۆ سانشێز – ئیسپانیا – 112 ساڵ
1 مۆز لەگەڵ 6 حەبی ئەناسین لە رۆژێکدا
بێرناردۆ لاپالۆ – ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریکا – 111 ساڵ
خەوی باش، دوورکەوتنەوە لە فشار، خواردنی فرێش
مێرلی فیلیپس – ویلایەتی ئیلینۆیسی ئەمەریکا – 111 ساڵ
بڕوا بە خودا
ئەلێلیا مورفی – ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا – 111 ساڵ
میهرەبانی خودا
ریچارد ئۆڤەرتۆن – ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا – 111 ساڵ
12 جگەرە لە رۆژێکدا، 4 پەرداخ ویسکی بەیانیان، خواردنی ئایسکرێم هەموو شەوێک
کرەیس کاسێرین جۆنس – بەریتانیا – 111 ساڵ
خواردنەوەی زۆرکەمی ویسکی شەوانە
مارگەریت رپبێرتسۆن – کەنەدا – 110 ساڵ
خواردنی باش، نەخواردنەوەی شیر، خەڵک خۆشیان بوێیت
ئەگنیس فێنتۆن – ویلایەتی نیو جێرزی – 110 ساڵ
خواردنەوەی سێ پەرداخ شیر و یەک پەرداخ ویسکی رۆژانە
ئەلفرێد دەیت – ئوستراڵیا – 109 ساڵ
زوو هەستان لەخەو و دوورکەوتنەوە لە کێشە
روس بێنیامین- ویلایەتی ئیلینۆیسی ئەمەریکا – 109 ساڵ
هاوسەرگیری، بەیانیان گۆشتی بەراز، جگەرە نەکێشان و نەخواردنەوەی مەی
موحەمەد موحەیدین – ئێران – 109 ساڵ
وەرزشی بەردەوام و باش جوینی خواردن
سەرچاوە: دەیلی مەیلی
H.J