بۆسکێتس تاکو 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە

بارسێلۆنا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆسکێتسی راگەیاند

بارسێلۆنا بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ بۆسکێتسی راگەیاند.

بارسێلۆنا بەفەرمی لە ماڵپەڕی خۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ بۆسکێتسی تاکو هاوینی 2023 راگەیاند و ئەو ناوەڕاستکارە کەتەلۆنییە کە لە قوتابخانەی لاماسیا پێگەیشتووە، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژکردەوە و ئەو یاریزانە 30 ساڵانە نزیکدە بێتەوە لەوەی هەر لە بارسا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی بۆسکێتس، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە کاتێکدا پێشتر نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 200 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بۆسکێتس کە کاپتنی دووەمی بارسێلۆنایە، لە ماوەی 11 وەرزدا 490 یاریی بۆ بلاوگرانا کردووە و لەو یارییانەدا 13 گۆڵی کردووە و 28 نازناویشی لەگەڵ بلاوگرانا بەرزکردووەتەوە.

بۆسکێتس و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ لەکاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان
بۆسکێتس و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ لەکاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان