به ڤیدیۆ... داڵكورد به گۆڵێكی كوشنده‌ی راوێژ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كی لوتكه چاوه‌ڕوانی داڵكورد ده‌كات
له گه‌ڕی 23ـه‌یه‌می خولی نایابی سویدی، یانه‌ی داڵكورد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی تریلیبۆرگس هێنا.
داڵكورد یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی داڵكورد له خوله‌كی 90 له لایه‌ن راوێژ لاوانی یاریزانی كورد تۆمار كرا.
یانه‌ی داڵكورد له كۆی 23 یاری له خولی نایابی سویدی، 4 بردنه‌وه و 5 یه‌كسانبوون و 14 شكستی هه‌یه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنا ده‌كات، كه ئێستا ئه‌و یانه‌یه به 51 خاڵ لوتكه‌ی خولی نایابی سویدی گرتووه و له یاری چوونیش به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی داڵكوردی برده‌وه.