هۆكاری گریانه‌كه‌ی دیبالا ئاشكرا بوو
دیبالا: من ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه یارمه‌تی كریستیانۆ بده‌م
.jpg)
میدیاكانی ئیتاڵیا نهێنی گریانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی پاوڵۆ دیبالایان ئاشكرا كرد بۆ مردنی باوكیان گه‌ڕانده‌وه.
پاوڵۆ دیبالا شه‌وی رابردوو سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆسی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا كرد و له خوله‌كی 12ـی گێمی یه‌كه‌می گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یوڤی تۆمار كرد، راسته‌وخۆ فرمێسك له چاوه‌كانی هاته خواره‌وه و ده‌ستی به گریان كرد و كریستیانۆ دڵنه‌وایی دایه‌وه.
پێگه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیبالا له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی كه گۆڵی له بۆلۆنیا كرد له هه‌مان رۆژ باوكی كۆچی دوایی كردووه.
دیبالا شه‌وی رابردوو له 26 ئه‌یلوولی 2018 گۆڵی له بۆڵۆنیا كرد، له هه‌مان رۆژ له 26 ئه‌یلوولی 2009 باوكی له‌ده‌ستداوه.
پاوڵۆ دیبالا دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به میدیاكانی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه پشتگیری كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌كه‌ی بكات.