پیۆڵ بۆ یه‌كه‌مجار باسی رۆیشتنی كریستیانۆ و ئاستی ریال مه‌درید ده‌كات
پیۆڵ له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهان بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌یه
كارلێس پیۆڵ كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار باسی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌كات و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه لیۆنێل مێسی شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 بووه.
كارلێس پیۆڵ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه رایگه‌یاند هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ له‌ده‌ست بدات بێگومان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر یانه‌كه جێدێڵێت.
پیۆڵ گوتیشی: راسته ریال مه‌درید یاریزانی باشی زۆره و هه‌میشه ركابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوه‌كان ده‌كات، به‌ڵام جارێ زه‌حمه‌ته به ئاسانی بتوانن كاریگه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ له‌سه‌ر یانه‌كه بسڕنه‌وه.
له باره‌ی بێبه‌شبوونی لیۆنێل مێسی له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ، پیۆڵ گوتی: نازانم خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كان له‌سه‌ر چی بنه‌ما و پێوه‌رێك ده‌به‌خشرێت، كوا یاریزانی هاوشێوه‌ی مێسی له‌م جیهانه بوونی هه‌یه؟
پیۆڵ گوتیشی: پێویسته ئه‌وانه‌ی باشترین یاریزانی جیهان هه‌ڵده‌بژێرن له كه‌سانی شاره‌زا له تۆپی پێ پێكهاتبن، چونكه هێشتا مێسی هه‌ر باشترینی جیهانه.
پیۆڵ ده‌شڵێت: راسته مۆدریچ ساڵێكی باشی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام كه‌موكورتی له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزان به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت.
كاپتنه‌كه‌ی پێشووی بارسا گوتیشی: پێویسته بارسێلۆنا بیر و هۆشی بخاته سه‌ر ناسناوی چامپیۆنزلیگ و گرینگی به جامی شا زۆر نه‌دات.