بە چەند رێگایەک میوە و سەوزەواتەکان لە زوو خراپبوون بپارێزە

رێگاکان ئاسانن و تەمەنی خواردنە سروشتییەکان زیاتر دەکەن

K24- هه‌ولێر:

زۆرمان تاوانبارین بەوەی بڕێکی زۆری خواردن دەکڕین، بەڵام پێش ئەوەی بیانخۆین خراپ دەبن و ناچار فڕێیان دەدەین.

ئەوە راستە کە خواردنی فرێش و سروشتی، زووتر خراپ دەبن، بەڵام چەند رێگایەکی ئاسان هەن وا دەکەن خواردنەکانت درەنگتر خراپ ببن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، پەیمانگای گود هاوسکیپینگ چەند رێگایەکی ئاسانی ئاشکراکردووە کە وادەکەن میوە و سەوزەواتەکانت ماوەیەکی زیاتر بمێننەوە و بۆ خواردن بشێن.

هەموو شتێک بە جیا هەڵبگرە

نابێت میوە و سەزەواتەکانت پێکەوە هەڵبگری چونکە هەندێک لە میوەکانی وەک مۆز، قۆخ و ئەڤۆگادۆ گازی ئیسیلێن دروستدەکەن کە وەک هۆرمۆنێکی خواردن خراپکردن کاردەکەن و پرۆسەی خراپبوونی خواردن خێراتر دەکەن.

بۆیە هەوڵبدە خواردنەکانت لەناو ساردکەرەوەکەت بە جیا هەڵبگرە و هەموویان لەناو یەک سەبەتە دامەنێت.

دروستکردنی هەڵگری سەوزە

هەندێک جۆری سەوزە دەکرێت لەناو پەرداخێکدا هەڵبگیرێت کە کەمێک ئاوی تیێدایە، بەم جۆرە سەوزەکە بۆماوەیەکی زیاتر دەمێننەوە.

بەستن و بەسەهۆڵکردن

تەنها مریشک و پیزا مەخەرە ناو فریزەرەکەت ، دەکرێت زۆرێک لە جۆری سەوزە بەتایبەت ئەوانە لە شێوەی گیان و قەدێکی درێژیان هەیە، لەناو پەرداخێکی بێ ئاو لەناو فریزەرەکەت هەڵبگریت یاخود دەتوانی پیاز پارچە پەرچە بکەیت و لەناو فریزەرەکەت بپارێزی. هەرکاتێک ویستت ئەو خواردنانە بخۆیت، تەنها پێویستت بە کەمێک کات دەبێت تاکو خواردنەکەت لە سەهۆڵ خاڵی دەکەیت.

جیا لەمانەش، ئەگەر قاشێک سێو یان هەر میوەیەکی دیکەت خوارد و خستە ناو ئامێری ساردکەرەوەکە، هەوڵبدە بە نایلۆنی تایبەت بیپێچیتەوە تاکو بە زووی خراپ نەبێت.

H.J