راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا: مۆدریچ ئاستی ناگاته مێسی
"مێسی ئه‌گه‌ر هیچ خه‌ڵاتێكیش نه‌باته‌وه ئاستی له هه‌مووان باشتره"
.jpg)
سلاڤین بیلیچ كه پێشتر له نێوان ساڵانی 2006 تا 2012 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بووه له باره‌ی خه‌ڵاتی (زه بێست) رایگه‌یاند كه لیۆنێل مێسی شایسته‌ی هه‌موو خه‌ڵاتێكه و هیچ یاریزانێك به مۆدریچیشه‌وه ئاستی ناگاته مێسی.
سلاڤین بیلیچ دوای ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی وێستهام یونایتد دوورخرایه‌وه، شه‌وی رابردوو له نیویۆرك له‌گه‌ڵ شاندێكی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه كۆبووه‌وه و به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه سعوودییه ده‌ستنیشان كرا.
بیلیچ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه گوتی: زۆر خۆشحاڵبووم كه لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018ـی برده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ یاریزانێك ئاستی ناگاته لیۆنێل مێسی.
لوكا مۆدریچ دوای 10 ساڵ كۆتایی به قۆرخكاری لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێنا و به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی برده‌وه.
