رێگاکانی گەرمیان دادەخرێن

ئیدارەی گەرمیان بڕیاری داخستنی رێگای چەند شارێکی دا

K24- هه‌ولێر:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری وەستاندنی هاتووچۆی نێوان شارەکانی خانەقین، کەلار، جەولەولا، کفری و دوزخورماتو لە رۆژی 30 ئەیلوول دا.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 30ی ئەیلوولی ساڵی 2018 لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا، بڕیاردرا رێگای هاتووچۆی نێوان کەلار، خانەقین، جەلەولا، کفری و دوزخورماتو لەماوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دابخرێت".

ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەوەش دەکات، داخستنی رێگاکانی ئەو ناوچانە لەسەر داوای کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بووە.

H.J