به به‌ڵگه.. مه‌لا به‌ختيار بانگه‌شه ده‌كات
داواى ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌باره‌ت به بێده‌نگى له چه‌ند رۆژى رابردوو هاته ده‌نگ و له په‌يامێكدا به پێچه‌وانه‌ى رێنماييه‌كانى كۆميسيۆنه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌ى بانگه‌شه، داواى ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
دوێنێ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كۆميسيۆن ئاگادارى سه‌رجه‌م قه‌واره و لايه‌نه‌كانى كرده‌وه، كه له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه و پێش ده‌نگدانى تايبه‌ت، هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستێت و پێويسته لايه‌نه سياسييه‌كان پێوه‌ى پابه‌ند بن.
له په‌يامێكيدا، كه له سايتى چاو‌دێر نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌لا به‌ختيار، داوايكردووه، ده‌نگده‌ران سندووقه‌كانى ده‌نگدان سه‌وز پۆش بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مه‌لا به‌ختيار دواى ئه‌وه دێت، به هۆى كانديدكردنى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى به‌جێهێشت و له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى يه‌كێتيشدا هيچ چالاكييه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بووه.
پێشێلكردنى رێنمايى و بڕياره‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان، له لايه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتييه‌وه، له كاتێكدايه له شارۆچكه‌ى كۆيه هێرش كرايه سه‌ر پۆلێك پێشمه‌رگه و كاديرى پارتى و رێگه نه‌درا له بنكه‌يه‌كى ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت له رێى كوردستان24ه‌وه په‌يامێكى ئاراسته‌ى كۆميسيۆن كرد و داوايكرد، رێگرى بكرێت له‌و پێشێلكارييانه‌ى له كۆيه له ئارادان.