لۆپیتیخی: پلانێكی نوێ بۆ بردنه‌وه له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماده كراوه
لۆپیتیخی: ریال مه‌درید له بارودۆخێكی باش دایه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه
لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی له باره‌ی یاریی دێربی مه‌درید راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو شتێك بۆ بردنه‌وه له‌و یارییه ئاماده كراوه.
جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گوتی: ئه‌مڕۆ راهێنانه‌كانمان بههێمین ئه‌نجامدا و هه‌موو شتێكمان به‌بێ گرفت تێپه‌ڕاند و به ته‌واوه‌تی بۆ بردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌ین.
لۆپیتیخی گوتیشی: هه‌رچه‌نده یارییه‌كه‌ی سبه‌مان قورسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سێڤییا پێمان نه‌كرا، ده‌توانین له دێربی مه‌درید قه‌ره‌بوویی بكه‌ینه‌وه، چونكه ریال مه‌درید تیپێكه له‌سه‌ر شێوازی هێرشبه‌ری یاری ده‌كات و توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌موو دۆخێكی قورسی هه‌یه.
لۆپیتیخی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تیپه‌كه‌ی له بارودۆخێكی باش دایه، به‌ڵام هۆشداریشی دایه یاریزانه‌كانی كه هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك له لالیگا به‌بێ هه‌وڵدان و ماندووبوون به‌ده‌ست نایه‌ت.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و ته‌كتیكه نوێیه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بین، دڵنیاشم ده‌توانین سه‌ركه‌وتوو بین، چونكه له ئێستا بیر و هۆشی خۆمان به باشی كۆكردۆته‌وه و هه‌موو توانستی خۆمان بۆ یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید خستۆته گه‌ڕ.
لۆپیتیخی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه زۆر دڵخۆشه به كاركردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و رایگه‌یاند كه هیچ له كێشه و گرفتێك له تیپه‌كه‌ی هه‌ست پێ ناكرێت، ده‌شڵێت: داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م سبه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بهه‌ژێنن و پاڵپشتی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید بكه‌ن.
ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سبه‌ی له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پێش یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ئه‌وكات ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به (4 ـ 2) گۆڵ شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا.رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتێكدایه كه ئه‌م دوویانه‌یه له یاری پێشووتریان له لالیگا تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هۆیسكا هێنا و یانه‌ی شایانه‌ش به‌رامبه‌ر سێڤییا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.