پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مین خوولی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، وێڕای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی ده‌نگدان، سه‌رپێچی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێت، كه دوای كاتژمێر 6 پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا به‌رده‌وام بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به فه‌رمی راناگه‌یه‌نرێت.
به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه بووه:
هه‌ولێر 77%
دهۆك 80%
سلێمانی 80%
هه‌ڵه‌بجه 88%

ئ. م