رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌مشێوه‌یه بووه
ئاماره‌كان به‌رایین گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش ده‌گرێته‌وه، بۆ خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان به‌م شێوه‌یه بووه:
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان:
هه‌ولێر 92.78%
دهۆك 93.6%
سلێمانی 89%
هه‌ڵه‌بجه 93%
له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا:
ئاكرێ 91.3%
گه‌رمیان 87.5%
به‌رده‌ڕه‌ش 95.3%
ئامێدی 95.8%
سۆران 90%
زاخۆ 93.9%
سێمێل 94.8%
ئه‌م ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رایین و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.