سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر پێشیلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان هاته ده‌نگ
به‌دواداچوون بۆ پێشێلكارییه‌كان ده‌كات و داوای هاوكاری له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له (سلێمانی، سۆران، كۆیه و قه‌ڵادزێ) بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌ی پێكراوه، له هه‌ندێك شوێن پێشێلكارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ده‌ستدرێژی و لێدان له رۆژنامه‌نووسان.
لێژنه‌ی داكۆكی داوا له رۆژنامه‌نووسان ده‌كات، له كاتی روودانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان سكاڵای خۆیان تۆماربكه‌ن و لێژنه‌ی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی:
"ئه‌مڕۆ 28/9/2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له (سلێمانی، سۆران، كۆیه و قه‌ڵادزێ) و چه‌ند شوێنێكی دیكه لای ئێمه تۆماركران، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان گه‌یشتووه‌ته راده‌ی ده‌ستدرێژی و لێدان.
لێژنه‌ی داكۆكی وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه، وه‌ك ئه‌ركی خۆی به‌دواداچوونییان بۆ ده‌كات و داواش ده‌كات:
یه‌كه‌م: رۆژنامه‌نووسان له كاتی روودانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان سكاڵای خۆیان تۆماربكه‌ن و لێژنه‌ی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه، تاكو كێشه‌كه بگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داكۆكییان لێ بكه‌ین.
دووه‌م: داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، رێگا له‌و جۆره پێشێلكارییانه بگرێت، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له سنووری بنكه‌كانی ده‌نگدان رووده‌ده‌ن، هاوكات پێویسته كارئاسانیش بۆ رۆژنامه‌نووسان بكرێت.
سێیه‌م: داوا له هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و كاره‌كانییان بكه‌ن و یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن.
له كۆتاییدا داوا له رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكارمان له تۆماركردنی وردی پێشێلكارییه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه له 30/9/2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان
28/9/2018"
