12 زانیاری نەبیستراو لەسەر کۆمپانیای گووگڵ

رەنگە یەکەمجار بێت ئەو زانیاریانە ببیستیت

K24 – هه‌ولێر:

لە 4ی ئەیلوولی ساڵی 1994، دوو قوتابی بەشی دکتۆرای زانکۆی ستاندفۆردی ئەمەریکا بە ناوەکانی لاری پەیج و سێرگێی برین کۆمپانیای گووگڵیان دامەزراند، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان.

لێرەدا 12 زانیاری لەسەر گووگڵ بزانە کە رەنگە بۆ یەکەمجار بێت هەندێکیان ببیستی.

1- ناوی گووگڵ لە "گوگۆڵ" هاتووە کە زاراوەیەکی ماتماتیکییە و ناوی ژمارەیەکە. ئەگەر ژمارە یەک، 100 سفری بە دوادابێت، ئەوا پێیدەگوترێت گوگۆڵ، گووگوڵیش ناوەکەی لەم زاراوە ماتماتیکییە وەرگرتووە.

2- یەکەمجار ناوی گووگڵ، "باکرەب" بووە و دواتر گۆڕاوە.

3- لەدەرەوەی باڵەخانە سەرەکییەکەیان، چەندین بزن رادەگرن، تاکو دەنگی ئەو بزنانە ئاسوودەیی بە کارمەندان ببەخشێت.

4- "من بە بەختم" چیدی بەشێک نییە لە وێبسایتی گووگووڵ کە تایبەت بوو لابردنی گشت ریکلامەکان و دۆزینەوەی تەنها ئەوەی دەتەوێت، ئەمەش ساڵانە بڕی 110 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو کۆمپانیایە دەگەڕێنێتەوە.

5- لە ساڵی 2010ەوە، هەفتانە کۆمپانیای گووگڵ دەبێتە خاوەنی کۆمپانیایەکی نوێ.

6- بەشێکی تایبەتی هەیە بەناوی فووبار کە بەهۆیەوە کارمەندی نوێ لەسەر بنەمای گەڕانیان لە سایتی گووگڵ دادەمەزرێنن. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک زۆر بە دوای دەستەواژەکانی پڕۆگرامسازیدا بگەڕێت، رەنگە داوای لێبکرێت ببێتە کارمەندی پرۆگرامسازی لە گووگڵ.

7- بۆیەکەمجار لە ساڵی 1998 کۆمپانیای گووگڵ، بەشی "دودڵی" زیادکرد کە تایبەتە بە یادکردنەوەی رۆژە جیهانییەکان.

8- فڕۆکەی تایبەتی لاری و سێرگێی شوێنی نیشتینەوەی تایبەتیان لە فڕۆکەخانەی ناسا هەیە.

9- یەکەم دیزاینی کۆمپیوتەری گووگڵ بە میکانۆ(لێگۆس) دروستکراوە.

10- دوای کۆچی دوایی کارمەندێکی گووگڵ لە ئەمەریکا، ئەندامی خێزانەکەی بۆیان هەیە بۆ ماوەی 10 ساڵ، 50%ی مووچەی مانگانەکەی وەربگرن.

11- نابێت هیچ نووسینگەیەکی گووگڵ زیاد لە 45 مەتر لە خواردنگەیەک دووربێت.

12- نزیک بوو لە ساڵی 1999، دامەزرێنەرانی گووگڵ، کۆمپانیاکە بە یەک ملیۆن دۆلار بفرۆشن بەڵام پەشیمان بوونەوە.

سەرچاوە: سکوپ ووپ

H.J

Fly Erbil Advertisment