به وێنه... ئابڕووچۆنێكی كریستیانۆ ئاشكرا بوو
"كریستیانۆ ده‌سترێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ئه‌م خانمه"
گۆڤاری (دێر شپیگڵ)ـی ئه‌ڵمانیا له دوایین چاپی خۆی، ئابڕووچۆنێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به وێنه بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له 2009 ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر خانمێكی ئه‌مریكا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كریستیانۆ له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا له 2009 چۆته یانه‌یه‌كی شه‌وانه و داوای له خانمێك كردووه به ناوی (كاسرین مایۆرگا) تا سه‌مای له‌گه‌ڵ بكات و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
خانمه چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێت: من له یانه‌یه‌كی شه‌وانه بووم به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ یه‌كێك له پشته‌وه ده‌ستی گرتم، كاتێك ئاوڕم دایه‌وه بینیم كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌مای له‌گه‌ڵ كردم و له هه‌مان ئه‌م هۆتێله‌ی كه سه‌مامان ده‌كرد ژماره‌ی مۆبایل و ژووره‌كه‌ی خۆی دایه من و داوای لێكردم بچمه لای.
كاسرین زیاتر ده‌ڵێت: كاتێك چوومه خواره‌وه بینیم كریستیانۆ له‌به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی خۆی وه‌ستا بوو، منی راكێشا و به زۆری ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر هاوارم كرد، به‌ڵام نه‌متوانی له‌ده‌ستی رزگارم بێت.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی له گۆڤاره‌كه بڵاو بۆته‌وه، كریستیانۆ 372 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ئه‌م خانمه تا بێ ده‌نگ بێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كات، به‌ڵام ئێستا هه‌مان خانم له دادگایه‌كی ئه‌مریكا ئه‌م دۆسییه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر كریستیانۆ تۆمار كردووه.


