ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران داناخرێت
هه‌ڵبژاردن ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران په‌كناخات
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، سیروان حوسێن، وته‌بێژی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران دووپاتیكرده‌وه، سبه‌ی 30 ئه‌یلوول، كه رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن نابێته رێگر له‌به‌رده‌م هامشۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیارییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ده‌روازه سنوورییه و هاوشێوه‌ی رۆژانی ئاسایی ده‌بێت.
سیروان حوسێن له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتیار و بازرگانانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی ئاگاداركرده‌وه، ده‌توانن وه‌ك رۆژانی پێشوو كاری گه‌شتكردن و بازرگانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنووریه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكره‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ست داده‌خرێن و، ته‌نیا رێگه به ئاڵوگۆڕی مادده خۆراكییه‌كان ده‌درێت.
H.B