هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی یەکەم شکست بوو
لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 2-1 دۆڕا
هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی یەکەم شکست بوو، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 2-1 بە نەفتی جنووب دۆڕا.
لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێراقدا، هەولێر لە بهسرا بووە میوانی نەفتی جنووب و بۆیەکەمجار لەم وەرزە تووشی شکست بوو، بە 2-1 دۆڕا.
ویسام مالیک و باسم عەلی لە خولەکی 5 و 73 گۆڵەکانی نەفتی جنووبیان تۆمارکرد، تاکو گۆڵەکەی هەولیریش لە خولەکی 12 لەلایەن تیاگۆ ئامارالەوە بە لێدانی سزا تۆمارکرا.
هەولێر دوای سێ گەڕ خاوەنی سەرکەوتنێک و بەرامبەربوونێک و یەکسانبوونێکە و 4 خاڵی کۆکردووەتەوە، هەینی داهاتووش لە گەڕی چوارەمی خولەکە لە یاریگەی خۆی میوانداریی سناعەی کارەبا دەکات.