به ڤیدیۆ: یوڤێنتۆس حهوتهمین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
كریستیانۆ گۆڵی نه‌كرد، به‌ڵام ریكۆردی له ئاسیست تۆمار كرد
یانه‌ی یوڤێنتۆس حهوتهمین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له سێریا ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به یانه‌ی ناپۆلی هێنا.
یوڤێنتۆس له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی تیپه‌كه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی كرد، له خوله‌كی 10 درایس مێرتینز ناپۆلی به گۆڵێك پێشخست.
پاشان ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری كرواتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤێنتۆس له خوله‌كی 26 یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م یوڤی ریمۆنتادایه‌كه‌ی ته‌واو كرد، كاتێك دوای 4 خولهك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی گێمی دووه‌م ماندزۆكیچ گه‌ڕایه‌وه دووه‌مین گۆڵی خۆی له یارییه‌كه بۆ یوڤی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 76 لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یوڤی گۆڵی سێیه‌می بۆ یوڤی زیاد كرد، به‌مه‌ش یوڤی به‌بێ ركابه‌ر له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی به 21 خاڵ مایه‌وه.
له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ئه‌گه‌رچی گۆڵی نه‌كرد، به‌ڵام بووه یه‌كه‌مین یاریزان له سێریا ئه‌ی كه بتوانێت 4 ئاسیست و 3 گۆڵی هه‌بێت.