كۆميسيۆن ژماره‌يه‌ك رێنمايى نوێى بڵاوكرده‌وه
ژماره‌يه‌ك رێنمايى و بڕيارى نوێى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌يه‌ك رێنمايى و بڕيارى نوێى ده‌ركرد.
به گوێره‌ى رێنماییەكان، ده‌نگده‌ر كارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت یان ده‌بێ ناسنامەی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى ھەردووكیانی پێكەوە پێبێت بۆ ئەوەی بتوانێ دەنگبدات.
هه‌روه‌ها لە رێنمایییەكانی كۆمسیۆن ھاتووە، ده‌نگده‌رى تایبەت دەنگی لە ھەر بنكەیەكی ھەڵبژاردنی گشتی دەنگی دووبارە ببیتەوە، ده‌نگى ئه‌و بنكه‌يه پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.

