ڤاڵڤێردی هۆكاری دانانی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ئاشكرا ده‌كات
ڤاڵڤێردی رایگه‌یاند ئه‌م شته زۆر ئازارم ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆیان له كامپ نوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بلباو یه‌كسان بوون، به‌مه‌ش بارسا سێیه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له دوای یارییه‌كه‌ش ڤاڵڤێردی هۆكاری دانانی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ئاشكرا كرد.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی له‌م چه‌ند یارییه‌ی رابردوو ئامانجه‌كه‌ی خۆیان ببپێكن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: هه‌فته‌یه‌كی قورسمان تێپه‌ڕاند، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه گۆڵی بێ زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره و ئاسانمان لێ ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی زۆریش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانم ده‌كات له 9 خاڵ، ته‌نیا 2 خاڵمان له 3 یار رابردوو به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش له ئاست بارسێلۆنا نییه.
راهێنه‌ری بارسا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و له ژیانی وه‌رزشی خۆی تووشی زۆر دۆخی له‌وه‌ی ئێستا قورس‌تر بووه، ده‌شڵێت: من له دۆخی یانه‌كه‌م تێ ده‌گه‌م و ده‌زانم ره‌خنه‌یه‌كی زۆرمان لێ ده‌گێردرێت، به‌ڵام من گوێیان پێ ناده‌م.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی هۆكاری دانانی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ گوتی: دانانی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ له‌سه‌ر داواكاری و خواستی من بوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه له 10 رۆژی رابردوو چوار یاریمان كرد، دوای 3 رۆژی دیكه له چامپیۆنزلیگ یارییه‌كی چاره‌نووسسازمان به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له‌به‌رده‌مه، بۆیه من ویستم پارێزگاری لێ بكه‌م و پشووی پێبده‌م، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش سێرخیۆ بۆسكێتسم له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانا..
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا له باره‌ی مێسی گوتی: ئێوه كه‌یفی خۆتانه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، من راست بم یان چه‌وت، من له‌و یارییه به پێویستم زانی له پێناو پشوو مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێم.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی جیرارد پیكێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بلباو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و هاوكاری هێڵی هێرشبهرانیشی ده‌دا و یه‌كێكه له یاریزانه گه‌وره‌كانی یانه‌كه‌ی.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه داوام له رافینها كرد خۆی گه‌رم بكات و ویستم بیخه نێو یاریگه، به‌ڵام ڕای خۆم گۆڕی و مونیر حهدادیم نارده ژووره‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
