ئۆستریا هۆکاری جەنگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بۆ بازرگانی نەوت دەگەڕێنێتەوە

" سنووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای بۆری نەوت کێشراوە"

پێشکەشکردنی وتارێک بە زمانی عەرەبی لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئۆستریا

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئۆستریا (نەمسا) پێی وایە، هۆکاری راستەقینەی ناسەقامگیری و جەنگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بۆ بازرگانی نەوت دەگەڕێتەوە و سووریاش نوێترین قوربانی ئەو جەنگەیە.

کارین کنایسەل، وەزیری دەرەوەی ئۆستریا، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "دروستکردنی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان، لەسەر بنەمای بۆری نەوت بووە".

کارین کنایسەل دەشڵێت: "ئەو ناوچانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگیان تێدایە، هۆکارەکەی تەنها بۆ بازرگانی نەوت دەگەڕێتەوە، سووریاش بۆتە قوربانی ئەو جەنگانە".

ئەو خاتوونە بە یەکێک لە شارەزاکان لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەزاندرێت و لە کۆڕەکەش بە زمانەکانی عەرەبی، فەرەنسی، ئیسپانی و ئینگلیزی وتاری پێشکەشکرد و رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی گرت بەوەی درێژە دەدەن بە جەنگی سووریا و یەمەن.

H.J