نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
"پرۆسەکە بەشێوەیەکی رێک و پێک بەڕێوەدەچێت"
K24 – هه‌ولێر:
یان کۆبیش، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە شاری هەولێر رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
یان کۆبیش لە میانی چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر رایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات زۆرترین چاودێری بکات لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش جێگرەکەم ئێستا لە شاری سلێمانییە".
گووتیشی: "خۆشحاڵم بەوەی خەڵکێکی زۆر بەشداری دەکەن و تاکو ئێستا هیچ کێشەیەک نەهاتۆتە پێش و هیوادارین پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت".
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 كاندید له رێگه‌ی 29 لیست وقه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان كه 100 كورسییان گشتی و 11 كورسییان كۆتایی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه رووماڵ ده‌كرێت و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ر له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان به‌ڕووی ته‌واوی ده‌نگده‌ران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌نگیاندا و له بنكه‌كاندا چاو‌دێر و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن.
H.J