ئەم وەرزە بەدبەختی رووی لە بارسێلۆنا کردووە
لە 9 یاریی 10 تۆپی یاریزانانی بارسێلۆنا بەر ستوون کەوتوون
بارسێلۆنا ئەم وەرزە بەدبەختی رووی تێکردووە، لەسەر ئاستی سەرجەم خولە ەبەهێزەکانی ئەوروپا زۆرترین تۆپی بەر ستوونی گۆڵ کەوتووە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەم وەرزە تاکو ئێستا بارسێلۆنا لە کۆی 9 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 10 تۆپی بەر ستوون کەوتوون، کە دوویان لە یاریی شەوی رابردوو بوو بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو، کە بارسێلۆنا و بلباو بە گۆڵێک یەکسان بوون.
بارسێلۆنا لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا تاکە یانەیە 10 تۆپی بەر ستوون کەوتبێت، کە مێسی لەناو یاریزانەکانی یانەکەیدا زۆرترین تۆپی بەر ستوون کەوتبێت، بەدبەختی رووی لەویش کردووە تاکو ئێستا 7 تۆپی لە ستوون داوە.