كوردستان بڕیار ده‌دات
له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی گشتی به‌رێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/9/2018 كاتژمێر 8:00 به‌یانی به‌كاتی هه‌ولێر، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریی په‌یامنێرانی كوردستان 24 كه له به‌شێكی زۆری بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی كوردستان رووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، سات له دوای سات رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له پرۆسه‌كه زیاد ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كه گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
تا كاتژمێر 6:00 ئێواره ده‌رگای بنكه‌كان به رووی ده‌نگده‌رانی كوردستان كراوه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگده‌ر ده‌بێت كاتێك ده‌چێته بنكه‌ی ده‌نگدان، یان وڵاتینامه (جنسیه) و ناسنامه‌ی باری شارستانی پێبێت، یان كارتی نیشتمانی و پاسیۆرت.
سه‌رله‌به‌یانی به‌شێكی دیاری سه‌ركرده و سه‌رۆك لیست و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پرۆسه‌كه‌یان كرد و زۆرینه‌یان داوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی ئارام و هێمنیان كرد.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پاش ئه‌وه‌ی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی پیرمام به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گووتی: "پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و داواكارم به هێمنی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه بچێت و ئه‌مڕۆ گه‌ل بڕیار ده‌دات كێ هه‌ڵبژێرێت"
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌مڕۆ گه‌ل دیاری ده‌كات هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌نگی چه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه پێویستمان به یه‌كتری نه‌بێت و هه‌موو برای یه‌كین و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت".
هه‌ره‌وه‌ها مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە یەكێك بنكەكانی دەنگدان لە پیرمام دەنگیدا و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ھیوای سەركەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی خواست.
مەسرور بارزانی رایگەیاند: "ھیوادارین پرۆسەی ھەڵبژاردن بە پاكی بەڕێوەبچێت، خەڵك بتوانێ ئەو كەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە دەنگ بەوانە بدەن، ھیوادارم ئەم ھەڵبژاردنە سەركەوتووبێت، سەركەوتنی ھەڵبژاردن سەركەوتنی ھەموو لایەنەكانە، بێگومان لایەنێك لە لایەنێكی دیكە دەنگ زیاتر دێنێ. گرنگ ئەوەیە پرۆسەكە سەركەوتووبێت، پێویستە ھەموو لایەنەكان سەركەوتنی ھەڵبژاردن بە سەركەوتنی خۆیان بزانن. ھیوادارم پارتی سەركەوتنی گەورە بە دەست بێنێت".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند: "پارتی باوەڕی بەوە ھەیە لەگەڵ لایەنە ھاوبیرەكانی بتوانێ حكوومەتێكی سەركەوتوو پێكبھێنێ، ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی كە چۆن بتواندرێت رێككەوتن بكرێت".
سه‌رله‌به‌یانیش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س له‌و بنكه‌یه‌ی ده‌نگی لێدا له شاری هه‌ولێر به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ده‌نگدان مافی هه‌ر تاكێكه و هیوادارم به ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت و خه‌ڵكی كوردستان بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان".
هه‌روه‌ها گووتی: "داوا له هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م هێمنی بپارێزن و گرنگه پرۆسه‌كه هێمنانه و ریكوپێك به‌رێوه بچێت. هیوادارم ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستانه قه‌بوڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی براوه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین و كوردستان له قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ببه‌ین".
له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك له چه‌ند بنكه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی گووتی: "خۆشبه‌ختانه كێشه‌ی گه‌وره نه‌بووه‌و كۆمیسیۆن به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌دا بچێت كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌بوون".
ده‌رباره‌ی كێشه و گرژی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی گووتی: "هیچ گرژییه‌كی گه‌وره له نێوان پارتی و یه‌كێتی ولایه‌نه‌كان نییه و كۆمیسیۆنیش بڕیار له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌دات".
له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆككۆماری عێراقیش نێچیرڤان بارزانی گووتی: "په‌یوه‌ندی به كورد و كوردستان هه‌یه، یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و پارتی فوئاد حسێنی كاندیدكردووه‌و ئێمه پێشنیازمان كردووه كوتله كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كاندیدی كورد یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و بكرێته سه‌رۆككۆمار و یه‌ك كاندید هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سه نوێنه‌رایه‌تی كوردستان بكات و هیوادارین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سوننه‌كان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردیان و شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بیكه‌ن، باش نییه به چه‌ند كاندیدێك بچینه ئه‌و كێبڕكێیهوهو رێگه‌ی درووست ئه‌وه‌یه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ته‌نها یه‌ك حزبیش ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وابێت لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هه‌ست ناكه‌ن نوێنه‌ری كوردستانه".
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنیش گووتی: "كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیه، منیش وه‌ك ئێوه رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنمان بیستووه‌و ته‌ده‌خولمان نه‌كردووه‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانكردووه بڕیاری خۆیانه و رێنماییه‌كانیان بۆ لایه‌نێك نییه و بۆ هه‌مووانه و درووست ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێزی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه بگیرێن و بڕیاره‌كان ته‌كنیكییه و خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیارانه".
له‌باره‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كه‌شی گووتی: "با هه‌ڵبژاردن بكرێت و روونبێته‌وه چۆن كار بۆ پێكهێنانی بكه‌ین".
هه‌روها گووتی، رێنمایی دراوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك كۆمیسیۆن داوای هاوكاری له هێزه ئه‌منییه‌كان بكات یارمه‌تیان بده‌ن تا رێگه له كێشه بگرن.
هه‌روه‌ها گووتی، نامانه‌وێت به دوو كاندیدی جیاواز بچینه ناو په‌رله‌مانی عێراق و پێكه‌وه یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت باشتره. ئێمه ناترسین له‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و له خۆمان دڵنیایین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ریسكه، ئێمه خه‌ممان ئه‌وه نییه له‌وێ هه‌ڵبژێردرێت خه‌ممان بۆ ئه‌وه‌یه كاندیدێك بنێرین نوێنه‌ری كوردستان بێت نه‌ك لایه‌نێك".
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 كاندید له رێگه‌ی 29 لیست وقه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان كه 100 كورسییان گشتی و 11 كورسییان كۆتایی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه رووماڵ ده‌كرێت و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ر له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان به‌ڕووی ته‌واوی ده‌نگده‌ران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌نگیاندا و له بنكه‌كاندا چاو‌دێر و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن.
رۆژی 28/9/2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه سه‌ربازی و ئهمنیهیكان به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له 156 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكرد.
كۆمیسیۆن له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةڵبژاردنهكهوه رایگه‌یاندووه، دوای 72 كاتژمێر ده‌توانن ده‌ره‌نجامه‌كان رابگه‌یێنن.