ماڕادۆنا داوا له مێسی ده‌كات بۆ هه‌میشه نه‌گه‌ڕێتته‌وه ئارجێنتین و وازبێنێت
ماڕادۆنا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پێشنیار و ئامۆژگاری لیۆنێل مێسی ده‌كات
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوا له لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی ده‌كات بۆ هه‌میشه نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و وازبێنێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا له لایه‌ن سكاڵۆنی راهێنه‌ری كاتی ئارجێنتینا رێگه‌ی پێدراوه پشوو وه‌ربگرێت و به‌شداری یارییه دۆستانه‌كانی داهاتووی تانگۆ نه‌كات.
ماڕادۆنا راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كه ئێستا له خولی نێوخۆیی مه‌كسیك كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Clarinـی مه‌كسیكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته مێسی بڕیاری وازهێنان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدات و خه‌ریكی ژیانی خۆی بێت.
ماڕادۆنا ده‌شڵێت: مێسی ئه‌وه‌ی له توانای دا هه‌بووه بۆ وڵاته‌كه‌ی كردوویه‌تی، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا ناتوانن هیچ به مێسی ببه‌خشن و پاڵپشتی بكه‌ن، بۆیه پێویست به‌وه ناكات كه‌س لۆمه‌ی مێسی بكات ئه‌گه‌ر بڕیاری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بدات.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی راهێنه‌ری كاتی ئێستای ئارجێنتینا ده‌ڵێت: پێم سه‌یره كه‌سێكی بێ ئه‌زموونی منداڵی وه‌ك سكالۆنیان كردۆته راهێنه‌ر كه تا ئێستا ته‌نانه‌ت گۆڵێكیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كردووه.
ماڕادۆنا گوتیشی: سكاڵۆنی ناتوانێت ئیداره و سه‌رپه‌رشتی ترافیكێك بكات جا چۆن ده‌توانێت هاوسه‌نگی بۆ ئه‌و هه‌موو بێ سه‌روبه‌رییه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه هه‌یه رێك بخات.
.jpg)