مێسی دێته ده‌نگ و په‌یامێكی توند ئاراسته یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا ده‌كات
مێسی بۆ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا: نابێت چیتر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بلباو، لیۆنێل مێسی بێده‌نگی ده‌شكێنێت و له ژووری جلگۆڕینی یاریزانان گله‌یی له هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی ده‌كات و هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانه‌كان پێش یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر تۆتێنهام.
دوای یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین یاری خۆی له یاریگه‌ی كامپ نوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ بلباو به‌رامبه‌ر بوو، به‌مه‌ش بارسێلۆنا بووه سێیه‌مین یاری كه تامی سه‌ركه‌وتن ناكات.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له ژووری جلگۆڕین به یاریزانه‌كانی گوتوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه مێسی داوای له یاریزانه‌كان كردووه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و ناكرێت چیتر به‌مجۆره به‌رده‌وام بن.
مێسی جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه یاریزانه‌كان ئه‌گه‌ر به هێز و وزه‌یه‌كی باشتر ده‌ربكه‌ون ده‌توانن دۆخه‌كه بگۆڕن و هه‌موو شتێك به سوودی خۆیان بشكێننه‌وه.
مێسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نابێت چیتر ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه دووباره بكرێته‌وه و ره‌خنه‌ی له یاریزانانی هێڵی به‌رگری كردووه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو گۆڵه‌ی كه لێیان ده‌كرێت.
ئاس ئه‌وه‌شی نووسیوه كه مێسی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ گله‌یی له ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تائێستا پێكهاته‌یه‌كی جێگیری دانانه‌وه و 7 پێكهاته‌ی جیاوازی له 9 یاری ئه‌م وه‌رزه تاقی كردۆته‌وه.
مێسی ده‌شڵێت: ئه‌نجامه‌كانمان له ئاست هیوای ئێمه نییه، به‌ڵام یاریزانی باشمان هه‌یه و پێویسته هێمن بینه‌وه بیر له یارییه‌كانی داهاتوو بكه‌ینه‌وه و وه‌رزێكی درێژمان له‌به‌رده‌مه.
ئه‌م قسانه‌ی مێسی له كاتێكدایه، بارسێلۆنا له كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا 8 گۆڵی لێكراوه، له كاتێكدا بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌م 8 گۆڵی لێكرا بوو.
بارسێلۆنا له لالیگا به 14 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی تۆتێنهام ده‌بنه‌وه.