رێستۆرانتە ناودارەکەی نوسرەت گڕی گرت

چوار بریندار هەیە و دوانیان برینەکەیان سەختە

K24 – هه‌ولێر:

چوار گەشتیار لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا، بۆ ژەمە خۆراکێک، روودەکەنە رێستۆرانتە ناودارەکەی نوسرەت کۆچکە کە بە "ساڵت بەی" ناسراوە، بەڵام بەهۆی نمایشی ئاگرینی خواردنەکان, گڕدەگرن و دووانیان بە سەختی بریندار دەبن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی، رووداوەکە لە رێستۆرانتی نوسرەت ئیتلەر لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو روویداوە، تیایدا یەکێک لە کارمەندانی ریستۆرانتەکە شلەیەکی نادیار دەکات بە ئاگری نمایشی خواردنەکاندا و راستەوخۆ ئاگرەکە بڵاودەبێتەوە.

گەشتیارێکی چیکی بەناوی، کریسرینا ترێسناکۆڤا، و کوڕە هاوڕێکەی، ئاگرییان تێبەردەبێت و بەشێکی لەشییان دەسووتێت.

هەر لەو رووداوەدا، کەسێکی یۆنانی بەناوی ئەلێکساندرۆس سێڤرێس کە بۆ مانگی هەنگوینی لە تورکیا بووە و عومانییەکیش بە ناوی محەمەد خەمیس سالم، برینداربوون.

‌H.J