به‌ ڤیدیۆ.. رووداوێكی ده‌گمه‌ن، ناوبژێوان گۆڵێك ده‌كات و هه‌ژماریش ده‌كرێت

بزانه‌ گۆڵه‌كه‌ به‌ ناوێ كێ نووسراوه‌

له‌ خولی نایابی وڵاتی داغستان ناوبژێوانێك به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن گۆڵێكی ده‌كات و به‌پێی یاسای تۆپی پێ گۆڵه‌كه‌ به‌ فه‌رمی هه‌ژمار ده‌كرێت.

یاریزانێكی یانه‌ی ماناس له‌ خولی داغستان لێدانێكی سزای جێبه‌جێكرد، به‌ڵام گۆڵپارێز به‌رپه‌رچی دایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌ختی یاریزانه‌كه‌ تۆپه‌كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ سه‌ری ناوبژیوانه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و ده‌چێته‌ گۆڵه‌وه‌، له‌ یاسای تۆپی پێ ناوبژیوان به‌شێكه‌ له‌ یاریگه‌ و بۆیه‌ به‌ گۆڵ هه‌ژمار كرا، به‌ڵام به‌ناوی ناوبژیوانه‌وه‌ نه‌نووسرا، به‌ڵكو به‌ناوی ئه‌و یاریزانه‌ نووسرا كه‌ لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد.