به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هێنری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌ربژێر كراوه
به گوێره‌ی میدیاكان پێشبینی ده‌كرێت ببێته راهێنه‌ری داهاتووی بارسێلۆنا

به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا تێری هێنری به‌ربژێر ده‌كه‌ن بۆ راهێنه‌رایه‌تی داهاتووی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بڵاویكردۆته‌وه تێری هێنری فڕه‌نسی و یاریده‌ده‌ری ئێستای رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنه‌ری به‌لجیكا یه‌كێكه له به‌ربژێرانی شوێنگرتنه‌وه‌ی ئێرنستۆ ڤالڤێردی.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه بارسێلۆنا به دۆخێكی ناجێگیر تێده‌په‌ڕێت و له دوایین سێ یاریی لالیگا نه‌یتوانیوه بباته‌وه.
تیری هێنری ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری به‌لجیكا بۆ یه‌كه‌مجار پله‌ی سێیه‌می له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له مۆندیال به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك یاریزانیش پێشتر جامی جیهانی 1998ـی له‌گه‌ڵ فره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك یاریزانیش 80 یاری له لالیگا بۆ بارسا كردووه، 35 گۆڵ و 20 ئاسیستی هه‌بووه.