میلانیا ترەمپ جێدەھێڵێ
یەكەمجارە بە تەنیا گەشت دەكات
K24 - ھەولێر
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، به‌جیا له هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌فریقا ئه‌نجامدا.
ستیفانی گریشام، گوته‌بێژی میلانیا تره‌مپ، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی میلانیا بۆ ئه‌فریقا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ردانه كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، غانا، مالاوی، كینیا و میسر ده‌گرێته‌وه.
گوتیشی: "میلانیا ده‌یه‌وێت له كێشه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ئاگاداربێت كه سه‌ردانیان ده‌كات و له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه كه ئه‌مریكا چۆن چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه ده‌دۆزێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ترەمپ، له گوتارێكیدا كه له كانوونی دووه‌می ئەمساڵدا له كۆشكی سپی، له‌باره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه پێشكه‌شی كرد كه ده‌چنه ئه‌مەریكاوه، ئاماژه‌ی به وڵاتانی ئه‌فریقا كرد و چەند وشەیەكی به‌كارهێنا كه "سووكایه‌تیان" تێدابوو.

سەرچاوە: ئەنادۆڵ