خەڵاتی نۆبڵی فیزیا دابەشکرا

سێ زانا لە سێ وڵاتی جیاواز خەڵاتەکەیان پێبەخشرا

K24 – هه‌ولێر:

خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی 2018 بەخشرایە ئارسەر ئاشکینی ئەمەریکی، جێرارد مۆرۆی فەرەنسی و دۆنا ستریکلاندی کەنەدی.

د. ئاشکین "ئۆپتیکاڵ تویزێرس"ی دروستکردووە کە فشاری تیشکی لێزەر بۆ لێکۆڵینەوە لە تەنە بچووکەکان بەکاردەهێنێت. هەرچی پڕۆفیسۆران ستریکلاند و مۆرۆیە، رێگای جیاوزی بەرهەمهێنانی چڕی بەرز و پرتەی تیشکی لێزەری کورتیان دۆزیوەتەوە کە لە نەشتەرگەی چاو و پیشەسازی جیاواز بەکاردێت.

ئاشکین تەمەنی 96 ساڵە و خەڵکی ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریکایە (دەکەوێتە ناوەڕاستی وێنەکە).

ستریکلاند تەمەنی 56 ساڵە و سێهەم ژنە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت خەڵکی کەنەدایە.

مۆرۆ تەمەنی 74 ساڵە و خەڵکی وڵاتی فەرەنسایە.

خەڵاتی نۆبڵی فیزیا ساڵانە دەدرێتە داهێنەرانی بواری فیزیازانی و لە لایەن ئەکادیمیای شاهانەی زانستی سوویدەوە دابەشدەکرێت.

لە ساڵی 1901، بۆ یەکەمجار ئەو خەڵاتە دابەشکرا و یەکەم کەسیش ئەو خەڵاتەی پێبەخشرا ویلهێلم رونتگێن، ئەندازیاری میکانیکی ئەڵمانی بوو.

سەرچاوە: گاردیان