به فه‌رمی پۆچیتینۆ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت
تۆتێنهام بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا چه‌كه كاریگه‌ره‌كانی له‌ده‌ستدا
ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت و دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند.
تۆتێنهام به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌هۆی پێكان و هۆكاری جیاواز دووروخستنهوهی هه‌ریه‌ك له (ئریكسن، دێلی ئالی، مووسا دێمبلی، یان ڤێرتۆنخین و سێرجی ئۆرییه) راگه‌یاند.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، تۆتێنهام له له‌نده‌ن له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.
.jpg)
