ئێس - 300ـی رووسی رێگه له ئیسرائیل ناگرێ
لیبه‌رمان: له سووریا درێژه به ئۆپراسیۆنه‌كانمان ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ی له گه‌یشتنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس - 300 رووسی بۆ سووریا نیگه‌رانه، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ست له ئۆپراسیۆن و كرده سه‌ربازییه‌كانی له سووریا هه‌ڵناگرێت".
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا بۆ قسه‌كانی سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا كه گوتبووی، سیستمی ئێس - 300 گه‌یشتووه‌ته‌سووریا، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: "ئێمه به‌بوونی سیستمی ئێس - 300 له سووریا قایل نین، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه ئه‌و پرسه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نییه، له‌وێ هیچ بوارێك بۆ راكردن له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانمان نییه".
مۆسكۆ بڕیاریدا سیستمی مووشه‌كیی ئێس - 300 بداته سووریا پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی له‌و وڵاته خرایه خواره‌وه‌و ئۆباڵی خستنه خواره‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل، چونكه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له‌وكاته‌دا بۆمبابارانی ناوچه‌یه‌كی سووریایان ده‌كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه مووشه‌كێك به‌ر فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا كه‌وتبوو.