به ڤیدیۆ... یووسف كاكێ: یانه‌ی هه‌ولێر پاره‌یه‌كی زۆری لێ زه‌وت كردووم
"سه‌رۆكی یانه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانی لاو به‌ده‌رنه‌كه‌وێت"
دوای ئه‌وه‌ی یووسف كاكێ له پرێس كۆنفرانسێكدا به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی برایه‌تی ناسێندرا، نێو براو له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌ی هه‌ولێر له ڕووی مووچه و شایسته داراییه‌كانی زوڵمێكی زۆری لێ كردووه.
یووسف كاكێ پێشتر راهێنه‌ری لاوان و پێشكه‌واتووانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه و ناسناوی خولی نایابی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پایته‌خت بردۆته‌وه، له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه ئه‌وكاتانه‌ی راهێنه‌ری لاوان و تیپی یه‌كه‌میش بووه له لایه‌ن یانه‌ی هه‌ولێره‌وه پاره‌یه‌كی زۆری لێخوراوه و تا ئێستا بۆیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
كاكێ ده‌شڵێت: یانه‌ی هه‌ولێر هه‌میشه 3 تا 4 مانگ مووچه ده‌داته یاریزانه‌كان و پاشان مووچه‌كه ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش له ڕووی ده‌روونییه‌وه دۆخێكی خراپی دروست كرد بوو.
یووسف كاكی گوتیشی: سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان خۆیان رێگری ده‌كه‌ن له ده‌ركه‌وتنی یاریزانی لاو و هه‌میشه به‌ربه‌ست بۆ راهێنه‌ر دروست ده‌كه‌ن بۆ پشتبه‌ستن به یاریزانی لاو.
یووسف كاكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه وه‌رزی رابردوو كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بووه ده‌سته‌ی كارگێری رێگرییان له یاریكردنی به‌شێك له یاریزانه‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاری له تیپی هه‌ولێری خولی كوردستان بكه‌ن.
ده‌شڵێت: وه‌رزی رابردوو له یه‌كه‌مین یاریمان به‌رامبه‌ر زاخۆ ده‌سته‌ی كارگێری لێ نه‌گه‌ڕان (بارزان شێرزاد، یوونس شوكر و ئیڤان خالید) یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن، له كاتێكدا به‌پێی رێككه‌وتن ئه‌وانه ده‌بوو له خولی كوردستان یاری بۆ هه‌ولێر بكه‌ن.