كاپتنی مانچێسته‌ر یونایتد به لایكی پۆستێك هه‌رایه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه
ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا به خێرایی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له چامپیۆنزلیگ، ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا لایكی راپۆرتێك ده‌كات كه داوای ده‌ركردنی خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه.
شه‌وی رابردوو راسته‌وخۆ دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی مان یونایتد به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا شرۆڤه‌كارێك له ئینستاگرم پۆستێكی كرده‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته خۆزێ مۆرینهۆ دووربخرێته‌وه.
ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا كاپتنی مانچێسته‌ر یونایتد راسته‌وخۆ لایكی ئه‌و پۆسته ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی گه‌وره له نێو یانه‌ی مان یونایتد و میدیاكانی ئینگلیزی ده‌نێته‌وه.
پاشان ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و داوای لێبوردن له مۆرینهۆ ده‌كات و پۆزش ده‌هێنێته‌وه.
ڤالێنسیا نووسیویه‌تی: به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ناوه‌ڕۆی پۆسته‌كه بكه‌م لایكم كردووه و داوای لێبوردن له راهێنه‌ر ده‌كه‌م و پشتگیری مانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌م و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ باشتركردنی دۆخی یانه‌كه و ئه‌نجامه‌كان.